جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی کرماشان و خوڕەماوا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢٠ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراێکی کورد بە ناوی بێهزاد حوسێنی راد خەڵکی شاری سەحنە لە بەندیخانەی کرماشان جێبەجێ کراوە.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا سزای سێدارەی بەندکراوێکی تر بە ناوی یارحوسێن حەسەنوەند خەڵکی خوڕەماوا لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر لە دۆسیەی جیاجیادا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین