بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ۲٦ی سەرماوەزی ۱٤۰٤ (۱۷ی دیسامبری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ئارین جۆکار لە بەندیخانەی ناوەندی قوچان جێبەجێ کراوە.
هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ۲٥ی سەرماوەزی ۱٤۰٤ (۱٥ی دیسامبری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد بە ناوی “کامبیز دیربازیان” خەڵکی ئەسفراین، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەسفراین جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە، ئارین جۆکار نزیک دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” و کامبیز دیربازیان نزیکەی چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی “ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و هەر یەکەیان لە دۆسیەگەلێکی جیاجیادا لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.
