بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕوژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٣ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی عەلی ئەیتیوەند تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “سورەمێهر”ی سەر بە شاری کوهدەشت و کەیومەرس بەهرامی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری کوهدەشت، لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.
