بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٣ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی عەزیز عەلی مورادی خەڵکی ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان جێبەجێ کراوە.
هەروەها سەر لە بەیانی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئیسفەندیار رەزاقی خەڵکی شاری بۆجنوردی ناوەندی پارێزگای خوراسانی باکور، لە بەندیخانەی ئەسفراین جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” لە دۆسیەی جیاجیادا دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە.
