جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بەندیخانەی ناوەندی ئەسفەهان

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە سەر لە بەیانی سێشەممە ۱۱ی سەرماوەزی ۱٤۰٤ (۲ی دیسامبری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بەناوەکانی “شەماڵ محەمەد ڕەشید و ئەردەڵان حوسێن عەلی”خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق و دانیشتووی ئەسفەهان، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەسفەهان جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەردەڵان حوسێن عەلی و شەماڵ محەمەد ڕەشید، سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین