جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی کامیار فەتحی و سەجاد حاتەمی لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا؛ کامیار فەتحی پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” و سەجاد حاتەمی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین