رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٨ی نۆڤەمبەی ٢٠٢٥) سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “سەمیر بەهاری و یاروەلی حاجیزادە” هەردووکیان خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی سەر بە کرماشان، لە بەندیخانەی دیزڵاوای ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم دوو بەندکراوەیە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” لە یەک دوسیەی هاوبەشدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.
شایانی باسە کە تا ساتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە میدیا حکومی و دامەزراوە دادوەریەکانی کۆماری ئیسلامی هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوەیان بڵاو نەکردووەتەوە.
