بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “بیژەن قەهاری” باوکی منداڵێک، خەڵکی ئاوایی “کەمەرزەرد”ی سەر بە شاباد و “ئارەش مێهری” خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی دریزڵاوا جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.