جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی زەنجان و کرماشان

‌بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ۱۰ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ (۱ی سپتەمبری ۲۰۲٥ ) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی کامیار بەراتی سەرنەوی خەڵکی کرماشان لە زیندانی دیزڵاوای ئەم شارە جێبە جێ کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتیبە ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

هەروەها سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۲ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ ( ۲٤ی سپتەمبری ۲۰۲٥ ) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی کەیوان محەمەدی کوڕی ئیسماعیل خەڵکی دێولان و دانشتووی ئیسلام شاری تاران لە زیندانی ناوەندی زەنجان جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین