جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی سنە و قزڵحسار

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی عەلی گراوەند، تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی عەلی، خەڵکی “کۆڵ بادام”ی سەر بە شاری کوهدەشت، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

بە پێی زانیاریەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە لە ساڵی ٩٧ بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” لە شەهریار دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

هەروەها سەر لە بەیانی هەمان ڕۆژ سزای سێدارەی بەندکراوێکیتر بە ناوی محەمەد فەرەجی تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “لەنجاوا”ی سەر بە شاری مەریوان لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کراوە.

ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین