جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی سنە و کرمان

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤(٣٠ سپتامبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “محەمود قەیتەرانی” خێزاندار و باوکی چوار منداڵ، خەڵکی ئاوایی “بەردەسپی”ی سەر بە شاری مەریوان، لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە لە ساڵی ٢٠٢٢ بە تۆمەتی کوشتنی براکەی خۆیی بە ناوی کەریم، لە جەریانی کێشەیەک لە سەر زەوی کشتوکاڵی دەستبەسەر کراوە و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.

هەروەها سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “رەزا شەهلایی نیا” خەڵکی قوروە لە بەندیخانەی کرمان جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین