بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ ( ۲٨ی سپتەمبری ۲۰۲٥ ) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ڕەسوڵ نوری خەڵکی ئەراک لە بەندیخانەێ ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ڕەسوڵ نوری، پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
هەروەها سەر لە بەیانی سێشەممە ۱ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ ( ۲۳ی سپتەمبری ۲۰۲٥ ) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی فەرهاد مەهدی پور خەڵکی دەرەشاری سەربە ئیلام، لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێ کراوە.
فەرهاد مەهدی پور، چوارساڵ پێش بەتۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.