بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤(١٦ی سپتەمبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “ئەکبەر ئیمامی” خەڵکی نوراوای سەر بە لۆڕستان و “مەسعود ئوختیزادە” خەڵکی کوهدەشت، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەر کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە.