جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کەرەج و کرماشان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، ( ٨ی سپتەمبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “داریوش بەهرامی”، تەمەن ٤٠ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی  کوهدەشت، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە.

هەروەها سەر لە بەیانی چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، ( ٣ی سپتەمبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “ڕەحمان عەلی ئەکبەری”، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی “ئەنگز”ی کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم دوو بەندکراوە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادەی هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان  بەسەردا سەپاوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین