بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی “میلاد مورادی و محەمەد فەرەیدونی” لە بەندیخانەی دیزڵاوا جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاڕی سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە دوو دۆسیەی جیاجیادا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو .