بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە “٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣” سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “مورتەزا جەعفەری” خەڵکی لوڕستان و “جەواد محەمەدخانی” خەڵکی ئەسفەهان ، لە بەندیخانەی ئەسفەهان جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم بەندکراوەیە پێشتر لە دوو دۆسیەی جیاجیادا بە تۆمەتی تاوانەکانی “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنراوە .