جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی داریوش ئەمینی لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “داریوش ئەمینی” خەڵکی دێهڵۆڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەز و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین