بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی خێدان ئەحمەدی، خەڵکی شاری ئەودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
