بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤(١٨ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئاریۆ(موجتەبا) نیازی وەحدەت، خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
