بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “عەلی فەزاشاهی” خەڵکی شاری “دلفان”ی سەر بە پارێزگای لوڕستان ، لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە تاوانەکانی “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .