بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “یادگار رەحیم نژاد” خەڵکی بانە ، لە بەندیخانەی ناوەندی کرمان جێبەجێ کراوە .
یادگار رەحیم نژاد خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .