بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “کامبیز فەتحی” تەمەن ٢٨ ساڵ ، خەڵکی کرماشان ، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم بەندکراوەیە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .