جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان

بە پێی زانیاریەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “سەیدتەها حەسەنی” کوڕی سەید ڕەئوف ، خەڵکی بۆکان ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم بەندکراوەیە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست”ی شارۆمەندێک بە ناوی یەعقوب نورە ، دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا ، ناوبراو لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە .بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ، کەسە کوژراوەکە ، خاوەن شیرینی فرۆشیەک بووە و لە کارگەکەیدا پێشینەی چەندین جار دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کرێکارەکانی بووە کە زۆربەیان ژێر تەمەن ١٨ ساڵ بوون و ڤیدیۆی لە سەریان تۆمار کردووە . تەها حەسەنی یەکێک لە قوربانیەکانی ئەم دەسدێژیە سێکسیانە بووە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین