جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی تەورێز

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “موحسێن هدایەت” تەمەن ٣٩ ساڵ ، خەڵکی تەورێز ، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .

شایانی باسە ، ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٩، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین