جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ئەراک

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “یاسر ڕەوشەن” خەڵکی شاری “دورود”ی سەر بە لوڕستان ، لە بەندیخانەی ئەراک جێبەجێ کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم بەندکراوەیە ٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین