بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە “٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “عەلیڕەزا بەساتی نیا” تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران ، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو نزیک سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەمە هەواڵی ڕاگوێزانی ئەم بەندکراوەیە و دوو بەندکراوی دیکەی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی قزڵحساری کەرەجی بڵاو کردبووەوە .