بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە “٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەلوچ بە ناوی “عەبدوڵڵا سەفەرزهی” لە بەندیخانەی بیرجەند جێبەجێ کراوە .
عەبدوڵڵا سەفەرزهی خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم بەندکراوەیە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە .