جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ئەمڕۆ چوارشەممە “٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “بێهروز سەفەری” خەڵکی کرماشان ، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین