بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە “٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “جەواد کاکاوەند” خەڵکی لوڕستان لە بەندیخانەی مەلایر جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .