جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی ژن لە بەندیخانەی خوڕەم ئاوا

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە “١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “مریەم کاویانی” خەڵکی خوڕەم ئاوا ، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .

بە گوێرەی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی هانا ؛ ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین