جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی یەزد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە “٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “سەلاح رەحیمی” تەمەن ٣٩ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی “مەڵەکشان”ی سنە لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد جێبەجێ کراوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین