جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی مەلایر

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە “٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “شێخ حەسەن ئیبراهیمی” خەڵکی کوهدەشت ، لە بەندیخانەی مەلایر جێبەجێ کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین