جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بابەک شەهبازی بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج

بە پێی ڕاپۆرتی هانا و بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بابەک شەهبازی بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

دۆسیەی زیندانییەکە پڕ بوو لە ناڕوونی و کەموکوڕی جددی یاسایی. سەرەڕای ئەمەش دادگای باڵای وڵات داوای دووبارە دادگاییکردنەکەی بەبێ گوێدانە بەڵگە و کەموکوڕییەکان بە سێ قۆناغ ڕەتکردەوە، .

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تۆمەتەکانی بابەک شەهبازی بەپێی ماددەی شەشەمی یاسای بە ناوی “بەرەنگاربوونەوەی کردەوە دوژمنکارەکانی ئیسرائیل” خراوەتە پاڵ، لەکاتێکدا هیچ بەڵگەیەک لەسەر هاوکاریی کردەیی یان دەستڕاگەیشتنی بە زانیاری نهێنی نەخراوەتەڕوو.

بەڵگەی سەرەکی بەڵگەنامەیی لە دۆسیەکەدا لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانە بووە کە لە خۆی و بەندکراوەکانی دیکە لە ژێر ئەشکەنجە و فشاردا دەرهێنراون، دانپێدانانەکان کە هەرگیز بە نووسراو واژۆی نەکردووە و هەمیشە پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە لە ژێر هەڕەشە و زۆرەملێدا بووە.

جگە لەوەش نامەیەک کە لە کاتی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیادا بۆ سەرۆکی ئۆکرانیا نووسیبووی، گۆردڕاوە و هەڵبەستراوە بە نامەیەک کە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە و بووە بە بنەمای سەرەکی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی دەکەن.
لەسێدارەدانی بابەک شەهبازی جارێکی دیکە بێبایەخکردنی سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی بە بنەماکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ نیشان دەدات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین