بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “ئەمیر حوسێن پور” خەڵکی ئیلام لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم زیندانیە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.