جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ئازاد مورادی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤(٧ی دێسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئازاد مورادی، کوڕی کەریم و مەحبوب، خەڵکی بانە، لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێ کراوە.

ئازاد موورادی خێزاندار و خەڵکی ئاوایی “قلیاوا”ی سەر بە بانە بوو.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین