رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە سزای دوور خرانەوەی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عومەر شەریف حاجی خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و ئەم شارۆمەندە بە شێوەی زۆرەملێ بۆ شاری گورگان ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، عومەر شەریف حاجی لە مانگی پوشپەڕی ١٤٠٢، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزراوە و دوای مانگێک لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای ساڵێک بەندکرانی تەعزیری و دوو ساڵ دوو خرانەوەی بە سەردا سەپێندراوە.
ناوبراو لە رێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، دوای چوار مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
شایانی باسە جێبەجێ کرانی سزای دوورخرانەوەی ئەم شارۆمەندە کوردە لە درێژەی گوشارە دادوەری و ئەمنییەکان لە دژی شارۆمەندانی کورد ئەنجام دراوە.
