تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران و هاوکات دەستبەسەر کرانی ٣ کۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی (ئاسایش)ی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی یەکشەممە “٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئەحمەد مەحمودی” خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی “ئەبۆلحەسەن” ، “محەمەد حەسەنی” خەڵکی بانە و “ئەرسەلان ئومیدی” خەڵکی مەهاباد ، لە سنووری “مروی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ کە لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنە یەکێکیان بریندار بووە .

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی هانا ، کۆڵبەری بریندار ناوی ئەحمەد مەحمودیە کە پشتی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە شاری سلێمانی کراوە و دوو کۆڵبەرەکەی دیکەش دەستبەسەر کراون .

شایانی باسە بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرانە بۆ ئاگادار بوونیان لە بارودۆخی منداڵەکانیان تا ئێستا ئەنجامێکی نەبووە و هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی لەمبارەوە هیچ جۆرە وڵامێکیان پێنەداونەتەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین