پارتی ئازادی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، نزیک کاتژمێر پێنج و سی خولەک، بنکەیەکی ئەم پارتە لە هەرێمی کوردستان بە درۆن هێرشی کراوەتە سەر.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، بە هۆی ئەم هێرشەوە پێشمەرگەیەکی ئەم پارتە بە ناوی مزەفەر محەمەدزادە گیانی لە دەستداوە و ئەندامێکی دیکەیان بریندار بووە.
شایانی باسە پارتی ئازادی کوردستان لە بەیاننامەکەیدا کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە بەرپرسی ئەم هێرشە ناوبردووە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە وردەکاری زیاتر لە سەر ئەم ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە.
