بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هێزکانی ئینتیزامی (پۆلیس) بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی تۆمەتبارێک بە ناوی سامان خالدیان چوونەتە ئاوایی نسارە لە پێنج کیلۆمەتری شاری دیواندەرە کە وێڕای هەوڵدان بۆ دەستبەسەر کردنی ئەو کەسە ، توندوتیژەکی زۆریان لە دژی ئەندامانی بنەماڵەکەی بە کار هێناوە .
هێزەکانی حکومەت لەگەڵ دەستبەسەر کردنی کەسی ئاماژە پێدراو ، لە خوشک ، باوک و براکانیشیان داوە و ئەمەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکی ئەم ناوچەیە .
هانا زانیویەتی باوکی ئەو کەسەی دەستبەسەر کراوە بە هۆی توندوتیژی و لێدرانی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە ، بە سەختی بریندار بووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی خومەینی دیواندەرە خەوێندراوە .
ئەم دەستبەسەر کردنە لە ڕوانگەی یاساییەوە ناتوانێت هۆکارێک بێت بۆ بەکار هێنانی توندوتیژی لە دژی باقی ئەندامانی بنەماڵە .