توندوتیژی دژی ژنان


گرینگترین هۆکاری زۆربوونی توندوتیژی دژی ژنان لە ئێران نەبوونی یاسایی پشتیوانیە لە ژنان . حکومەتی کۆماری ئیسلامی دەستێوەردان لەو شوێنانە دەکات کە بە بەشی تاکەکەسی و ئازادیە بنەڕەتیەکانی ژنان دادەنێرت وەکوو ئازادی جل و بەرگ پۆشین و مافی ژیانی ئازادیان لێ زەوت دەکات بەڵام لەو بەشانەی کە ژنان و منداڵان توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت و پێویستیانە حکومەت دەستێوەردان بکا و پشگیریان بکات بە بەشی تاکەکەسی و تایبەتی ژیانی مرۆڤەکان ئەژماری دەکا و بێدەنگی هەڵدەبژێرێت . ئەم دەستێوەرداننەکردنەی حکومەت و نەبوونی یاسایەک بۆ پاراستنی ژنان بووەتە هۆی پێکهێنانی لێهاتوویی تایبەت لە ژێر نازناوی وەک شەرەف و ناموس . بەم پێیە ئەو ژنانەی کە پشتیوانی یاسایی پێویستیان نییە لەژێر بڕیاری باوک و هاوسەر یان براکەیاندان . ئەم جۆرە دەسەڵاتە ڕەهایە لە ژێر ناوی دۆمەینی تایبەتی بنەماڵەدا دەبێتە هۆی تاوانی قێزەون لەم جۆرە دژ بە ژنان .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین