بەڕێوچوونی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی فواد قەدیمی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی لە دیواندەرە

ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ ، بنەماڵە و بەشێک لە خەڵکی دیواندەرە ڕێورەسمێکیان بە بۆنەی ساڵوەگەڕەی لە دایکبوونی فواد قەدیمی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی #ژن_ژیان_ئازادی  بەڕێوەبرد .

فواد قەدیمی شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ ، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی ئەو ساڵە لە شاری دیواندەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو و دوای دوو ڕۆژ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لە دەستدا .

فواد قەدیمی لە دایکبوونی ١ی ڕەشەمەی ١٣٦١ بوو و بنەماڵە و کەسوکاری دوای تێپەڕ بوونی دوو ساڵ بە سەر گیانبەختکردنیدا ئەم ڕێوڕەسمەیان بەڕێوە برد .

ئامادە بووانی ئەم مەراسیمە بە هەڵکردنی مۆم ، پێشکەشکردنی گوڵ و خوێندنی شیعر یادی فواد قەدیمییان بە زیندوویی هێشتەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین