بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا بەهمەن رەیحانی فەرماندەی سوپای نەبی ئەکرەمی کرماشان خۆی ڕاستەوخۆ فەرماندەیی هێرش بۆ سەر شاری جوانڕۆی لە ڕۆژی ٢٩ خەزەڵوەری ١٤٠١ لە جەریانی بزووتنەوەی شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی لە ئەستۆ بووە .
ئەم فەرماندەیەی سوپای پاسداران بە هۆی بڕیاردەر بوون و فەرماندەییکردنی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لە جوانڕۆ پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داوا و دادگایی بکرێت .