بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “٣٠ ڕێبەندانی ١٤٠٣” بەندکراوێک بە ناوی “شاهین مەهدەوی پەنجە” کە پێشتر بە تۆمەتی دەسدرێژی سێکسی سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو ، بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .