بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج / ڕاگوێزانی سێ بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : کاژێر سێی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سێ بەندکراو بە ناوەکانی “عەلی کەرەمی نەسر ، عەلیرەزا شەهباری خەڵکی کوهدەشت و مەهدی ئەرسەلانی” خەڵکی تاران ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج ڕاگوێزراون .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم بەندکراوانە ، پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە تاوانەکانی “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین