بەندیخانەی سنە / بەندکراوێکی سیاسی بەپەلە پێویستی بە مەرەخەسی دەرمانی هەیە

هانا لە ڕێگای هاوکارانیەوە زانیویەتی کە بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی ئارام کەرەمی لە بەندیخانەی سنە کە توشی نەخۆشی دیسکی کەمەر (فەقەرات) بووە لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە داواکاری پێدرانی مەرەخەسیەکەی ڕەت کراوەتەوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئارام کەرەمی لە ناڕەزایەتی بەرامبەر پێنەدرانی مەرەخەسی ڕایگەیاندووە کە مان دەگرێت .

ئارام کەرەمی تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی سنە ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە ، ئەو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆن بە ١٢ ساڵ بەندکران سزا درابوو کە دوای ناڕەزایی دەربڕین ئەم سزایە بۆ ٦ ساڵ و ٩ مانگ کەم کرایەوە .شایانی باسە ناوبراو ٣٦ مانگ لە سزاکەی تێپەڕ کردووە و ئێستاش لە بەندیخانەی شاری سنەیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین