بەفرین مەحمودی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، بەفرین مەحمودی تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی بۆکان دوای ١٦ ڕۆژ دەستبەسەر بوون بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا .

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێشکەشکردنی حوکمی دادگا و بە شێوەی خۆسەرانە لە بۆکان دەستبەسەر و دواتر بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین