بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگایی عەبدوڵڵا رەزایی چالاکی سنفی مامۆستایان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆبوونەوەی دادگایی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی سەر عەبدوڵڵا رەزایی ، چالاکی سنفی مامۆستایان و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری کۆمەڵەی سنفی مامۆستایانی هەرسین ، لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کرماشان بەڕێوەچوو .

لەم کۆبوونەوەیەدا عەبدوڵڵا رەزایی ڕووبەڕووی تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام لە ڕێگای بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی نایاسایی” بووەتەوە و کۆتا بەرگریەکانی لە خۆیی پێشکەشی دادگا کردووە .

پێشتر لە ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆبوونەوەی لێپرسینەوە لەم چالاکی سنفیە لە دادگای گشتی و شۆڕشی شاری هەرسین بەڕێوەچوو. ئەو دوای ڕوونکرانەوەی تۆمەتەکانی لە لایەن دادگاوە ، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

شایانی باسە عەبدوڵڵا رەزایی لە رێکەوتی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە بانگهێشتنامەیەک لە لە لایەن دادگاوە بۆ وڵامدانەوەی تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی بانگ کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین