بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، رەزا پەهلەوانی شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم شارۆمەندە لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزێکی جلوبەرگ مەدەنیەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە ڕۆژانی ڕابڕدوودا بە شێک لەو شارۆمەندانەی پێشینەی دەستبەسەر کردنیان لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی ساڵی ١٤٠١ بووە، لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە هەڕەشەیان لێکراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قوڵی لە ئاست چڕبوونەوە کەشی ئەمنی لە شاری دیواندەرە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بانگ کردنی شارۆمەندان لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە نایاساییە و بە پێی بنەما یاساییەکان شارۆمەندان ناچار نین بەبێ وەرگرتنی بانگهێشتنامەی فەرمی و یاسایی سەردانی دامەزراوە ئەمنییەکان بکەن.
