بەردەوامی و چڕبوونەوەی گوشار و هەڕەشەکان لە دژی بنەماڵە و چالاکانی پەیوەندیدار بە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە سنە گوشارەکان و هەڕەشەکان لە دژی بنەماڵەکانی پەیوەندیدار بە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە زیادی کردووە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، سەرجەمی بنەماڵەکانی ئەم بزووتنەوەیە لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بانگ و لێکۆڵینەوە و هەڕشەیان لێکراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری هانا ڕایگەیاند، موحسێن حوسێن پەناهی، چالاکی ژینگەپارێزی کە پێشتر جەستەی بە سەختی سوتابوو، لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکی مەدەنیتر، زیندانیاسی سیاسی پێشوو، چالاکانی ژینگەپارێزی و چالاوانانی مەیدانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە بانگ کراون.

هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد کە بینای کۆنی باشگای ئەفسەران لە سنە کە لە دەهەکانی پێشوودا وەک شوێنی لێپرسینەوە دەناسرا جارێکیتر بووەتەوە شوێنی لێپرسینەوە لە خەڵک.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین