لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە مەهاباد ، شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی ٣٠ جۆزرەدانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “کەیوان ئاشتاب” کارمەندی ئۆرژانسی نەخۆشخانەی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو بە شێوەی خۆسەرانە لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی ئامادە کران و بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ، لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .